هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١٨:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەر “تاهیر سۆفی” سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراو دا سەپێندراوە.

تاهیر سۆفی خەڵکی گوندی “گەرگوولی خواروو”، ڕۆژی پێنج شەمە ١ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە