هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران، ڕۆژی پێنج شەممە (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی ”ڕەحیم خاتری“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم خاتری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ڕەحیم خاتری خەڵکی گوندی شێروانەی کامیارانە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەسەر دەستدا نیە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە