هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

هەنگاو: هاوولاتیەکی کورد کە داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن وڵاتی دانمارکەوە رەت کراوەتەوە، بەرەوڕووی مەترسیی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران بۆتەوە.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٧:٢١

 

هەنگاو: هاوولاتیەکی کورد کە داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن وڵاتی دانمارکەوە رەت کراوەتەوە، بەرەوڕووی مەترسیی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران بۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، کەریم محەمەدی تەمەن ٥٣ سال خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگەی کرماشان، بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران، لە کەمپی داخراودا راگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ لە ئەنجامی گوشاری هێزه ئیتلاعاتییەکاندا زێدی خۆی بەجێهێشت و داوای پەنابەریی لە وڵاتی دانمارک کرد.

وڵاتی دانمار لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژومارەیەکی زۆر دۆسیەی چالاکانی سیاسی کوردی رەت کردۆتەوە.

لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەو جالاکاە سیاسیە و بەسەرنجدان بە پێشینەی دیپۆرت کردنەوەی چالاکانی سیاسی بۆ ئێران بەرەوڕووی حوکمی ئەشکەنجە و بەندکرانی درێژ ماوە دەبێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە