هاووڵاتییەکی دیکە لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: کۆتایی حەوتووی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: کۆتایی حەوتووی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ئەیووب ئاقاڕەزایی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەیووب ئاقاڕەزایی چالاکی ژینگەپارێز و شاخەوانی خەڵکی دیوادەرە لەکاتێکدا لە شەقامی ١٦ میتریی ئەو شارە سەرقاڵی لێخوڕینی بایسیکڵ بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەنگاو شەوی ڕابردوو هەواڵی دەستبەسەرکرانی دوو کەسی دیکەی خەڵکی دیواندەرەی بەناوەکانی حەبیبوڵڵا کازمی و ئیدریس وەیسی بڵاو کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە