هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە گەیشتە شەش کەس.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٩:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە گەیشتە شەش کەس.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی یووسف عومەر پوور تەمەن ٣٠ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یووسف عومەر پوور دانیشتووی گوندی «چیانە» بەبێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش عەلی عومەر پوور ئامۆزای یووسف لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی فەریاد خەتیب و موراد مامەڕەش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون. ڕۆژی شەممەش دوو ژینگەپارێز بە ناوەکانی ئەیووب حەدیسی و ڕەحمان خدمەتگوزار دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە