هاووڵاتییەکی ۵۶ ساڵە لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی نزیک سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٤:٢٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی نزیک سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۱۰ شەوی شەممە ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ (۲۴ی جولای ۲۰۲۱)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، هاووڵاتییەکی خەڵک گوندی "هەمرۆڵە" بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی" تەمەن ٥٦ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی تاریمورادی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ئوتۆمبێلی پڕ لە هێز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیبراهیم تاریمورادی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی کەلوپەلە تایبەتەکانی وەک مۆبایل و میمۆری و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بلاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم تاریمورادی و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ناوبراو کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە