هاووڵاتییەکی سەقزی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرهاد مەلەکی هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی یەک سال بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی سەقز و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگای ئەندامەتی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران (کۆمەڵە) بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

فەرهاد مەلەکی ڕیکەوتی ٢٦ی ڕیبەندانی ساڵی ٢٧١٦ ( ٢ ساڵ پێش) لە کاتی گەڕانەوە لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی دەستبەسەر کرابوو.

دوای دەرچوونی ئەو حوکمە لەلایەن دادگاوە، ئیدارەی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی شاری سەقز، فەرمانی دەستبەسەر کردنی فەرهاد مەلەکی دەر کردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە