هاووڵاتییەکی سەقزی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقزی سەر بە پارێزگای سنە، لە پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر

٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٨:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقزی سەر بە پارێزگای سنە، لە پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شاری سنە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، ئەحمەد محەمەدی، هاووڵاتیی تەمەن ٥١ ساڵی خەڵکی سەقز، پاش ئەوەی بانگ کراوە بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک لێپێچینەوەی لێ کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد محەمەدی خەڵکی گوندی وزمانی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقزە و بە هاوکاری کردنی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (حدک) تۆمەتبار کراوە.

ئەم سەرچاوەیە راشیگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ سنە و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەست نییە.

ئەحمەد محەمەدی پێشتر لە سنووری هەورامان خەریکی کۆڵبەری بووە و لە بەرنامەیەکی داکیۆمێنتاریدا کە تایبەت بە کۆڵبەران بووە و لە لایەن ڕەحیم زەبیحییەوە ئامادە و  بەم دوواییانە بڵاو کراوەتەوە، بەشدار بووە. ناوبراو جارێکیش لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە