هاووڵاتییەکی سەقزی لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سەقزی کە لە شاری دیواندەرە سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، دەستبەسەر کراوە.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٤:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سەقزی کە لە شاری دیواندەرە سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئیبراهیم دانایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیبراهیم دانایی ماوەی دوو هەفتەی بوو کە لە بەنزینخانەی ئەندامێکی سپاس پاسداران بە ناوی”ع.ح” سەرقاڵی کرێکاری و نۆژەنکردنەوە بووە و رۆژی هەینی دوای تەواو بوونی کارەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرەرای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکانی ئیبراهیم دانایی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە