هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد دوای چوار ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٣:٣٠

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد دوای چوار ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٣٠ سێپتامبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەفشار فەتحی  تەمەن ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشار فەتحی خەڵکی گوندی “کەل کووشک” سەر بە بەخشی سەرفیروزئاوای کرماشان بووە و ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەفشار فەتحی بە لە شەڕێکدا کە بە پاساوی نامووس هاتووەتە ئاراوە دوو کەسی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە