هاووڵاتییەکی کورد لە تاران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران دەستبەسەر کرابوو، لە هەبوونی افی پارێزەر بێبەش .

٢٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١٢:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران دەستبەسەر کرابوو، لە هەبوونی افی پارێزەر بێبەش کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی فشافوویەی تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرزان محەمەدی کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی گۆشخانە سەوڵاو، ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی، ناوبراو دوای ئەوەی ١٢ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراوە، بۆ بەندیخانەی فشافوویە لە باشووری تاران گوازراوەتەوە.

بەرزان محەممەدی تەمەن ٤٠ ساڵ و ئێستا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش کراوە و چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە بانگهێشتی لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی کراون و بە زۆرەملێ بەڵگەی سپییان پێ واژۆ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە بەرزان محەمەدی لە تاران سەرقاڵی کرێکاری بووە و دوای ئەوە دەستبەسەر کراوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ماڵەکەی پشکێندراوە و کەرەستە تایبەتییەکانی زەوت کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە