هاووڵاتییەکی کورد لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ سەر پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ سەر پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جوانڕۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی سەعید قادری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید قادری دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە