هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی پشتگیری لە بەڕێوەچوونی

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ”مەنسوور فەرەج زادە“ تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی ڕەجەب، لەلایەن دادگای شۆڕشی قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی دەربڕینی خۆشی دای بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەسەر ئەو لاوە کوردەدا سەپێندراوە.

مەنسوور فەرەج زادە، لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەی ٢٧١٧ ( ٢٦ی سێپتامبری ٢٧١٧) دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە