هاووڵاتییەکی کورد لە دێهلۆڕان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی پاڵە (پەهلە)، سەر بە شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکا

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی پاڵە (پەهلە)، سەر بە شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕؤژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٣ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارۆچکەی پەهلە، ناوەندی بەخشی زەڕین ئاوا سەر بە شاری دێهلۆڕان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ستار کەریمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە دێهلۆڕان ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ستار کەریمی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێ کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ستار کەریمی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە