هاووڵاتییەکی کورد لە سایین قەڵا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:١٤

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا هێرشیان کردووەتەسەر ماڵای هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سەبوور مەحموودی“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەحموود سەبووری و لەکاتی دەستبەسەر کردن داویانەتە بەر لێدان و کوتان.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، کە سەبوور مەحموودی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە