هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:١٩

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئئیتلاعاتی سپای سنە هەڵیان کوتایە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر بە ناوی ”موحسین سەعیدپوور“ کە دانیشتووی ئەو شارەیە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای دەستبەسەر کردنی موحسین سەعیدپوور ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و لەبتاب و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە