هاووڵاتییەکی کورد لە سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دوای ئەوەی کە لەسەر داوای ئیدارەئ ئیتلاعات سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کرد، دەستبەسەر کرا.

٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: هووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دوای ئەوەی کە لەسەر داوای ئیدارەئ ئیتلاعات سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کرد، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەلی واڵایی، ڕۆژی شەممە (٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، دوای ئەوەی کە لە سەر داوای ئیدارەی ئیتلاعات سەردانی ئەو ناوندە ئەمنیەتییەی کردبوو، دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی واڵایی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەرپێڵی زەهاو ڕاگیراوە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە پەیوەندیی لەگەڵدا بگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە