هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا

هه نگاو: هاووڵاتییەکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٠٠

 

هه نگاو: هاووڵاتییەکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یک شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٣ی مەی ٢٠٢١)، لوقمان نیک زاد، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لوقمان نیک زاد ڕۆژی پێشتر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگ کراوە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە