هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد لە گوندی “ئەگریقاش” هاووڵاتییەکیان بە ناوی “هێمن قەرەداغی دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری هێمن قەرەداغییان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە کاتێکدا لەسەر دووکانەکەی سەرقاڵی ئیش بووە دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی هێمن قەرەداغی و ئەو تۆمەتانی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە