هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:١٠


هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”ئومید مستەفاپوور“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئومید مستەفاپووریان لە بەر دەرگای ماڵی خۆیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.


ئومید مستەفا پوور پێشتر ماوەیەک لەگەڵ بەرەی یەکگرتووی کورد هاوکاری بووە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی نەزانراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە