هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

١٩ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٣٦

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٥ی فێوریەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”برزوو محەمەدی“ تەمەن ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برزوو محەمەدی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی “قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لانیکەم ٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە