هاووڵاتیەکی مەریوانی مەترسی سێدارەی لەسەرە، چاو و لێوی خۆی دووریەتەوە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوانکە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەگەری زۆرە ە لە ڕۆ.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوانکە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەگەری زۆرە ە لە ڕۆژانی داهاتوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئەحمەد ئێرانی” کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە، مەترسی سێدارەی لەسەرە.

ناوبراو لە ساڵی ٢٧١١ (٢٠١١) بە تۆمەی کوشتنی بە ئەنقەست لە شەرێکی بە کۆمەڵ کە لە سەر زەوی رووی دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوای ئەوەی کە زانیویە حوکمی بڕیارە جێبەجێ بکرێت بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لێو و چاوەکانی خۆی دووریوەتەوە.

بنەماڵەی ئەو بەندکراوە ڕۆرژی یەکشەممە لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکی مەدەنی مەریوان داوایان لە بنەماڵەی کوژراو کردووە کە لە ئەحمەد خۆش بن و ئیزن نەدەن حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.

مەترسی ئەوە هەیە کە حوکمی سێدارەی ئەحمەد ئێرانی لە رۆژانی داهاتوو جێبەجێ بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە