هاوژینی بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاوژینی بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٣٦

 

هەنگاو: هاوژینی بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی یەکەمی دادسەرای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر ژنێکی خەڵکی مەهابادی بە ناوی ”نەشمیل قۆیتاسی“ سەپاندووە.

نەشمیل قۆیتاسی هاوژینی ئەرسەلان خودکام بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە کە حوکمەکەی لە دادگای بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

ناوبراو سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ (سەرەتای بەهار) دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٥٠ ساڵ کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ (نێوەڕاستی هاوین) لەلایەن لقی ٣٢ی دادسەرای سەربازیی ئورمیەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە