هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵیت

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە هۆی گوشارەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، ناچار بوو زێدی خۆی بە جێبهێڵیت.

١٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:٥٢

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە هۆی گوشارەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، ناچار بوو زێدی خۆی بە جێبهێڵیت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕافێع سەرڕووت، هونەرمەندی لاوی خەڵکی شنۆ، بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، ناچار بووە کە ئێران بە جێ بهێڵیت و ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار ئەو هونەرمەندە تەمەن ٢٥ ساڵەی بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە دریژەدا وتی کە ناوەندە ئەمنییەکان دوای ئەوە ئاگادار بوون کە ڕافێع سەرقالی ئامادە کردنی چەند ئاهەنگی شؤڕشگێڕی و نیشتمانییە، گوشارەکانیان بۆ سەر ناوبراو زیاتر کردووەتەوە. ڕافێع دوای لەسیدارە دانی ڕامین حوسین پەناهی، بەندکراوی سیاسی کورد، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە سەر ئینستاگرامی خۆی یەکێک لە ئاهەنگەکانی خۆی پێشکەش ناوبراو کردبوو. ناوبراو هەروەها بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ و شەنگالیش دوو ئاهەنگی ئامادە کردبوو.

ڕافێع سەر ڕووت، بە شداری لە فێستیواڵەکانی وەک فێستیواڵی مۆسیقای کوردی لە شاری سە قز، بە‌یت و حە‌یرانی شاری سە‌ردە شت، فێستیواڵی گێلاس لە شاری شنۆ کردووە. هەروەها باشترین خەڵاتی مۆسیقای فۆلکلۆری ساڵی ۱۳۹۰ هەتاویی تارانی لە ئاستی ئێران ورگرتووە.

لە هە ڵبژاردنی باشترین دە‌نگ لە ئاستی کوردستان لە کە ناڵی کۆرەک و کەناڵ٤ لە شاری هە ولێر پایتەختی هە رێمی کوردستان ساڵی ۲۰۱۲ تا ۲۰۱۳، پلەی دووەمی ئەم بەرنامەیەی بەدەست هێناوە.

لە کەناڵی تی‌ڤی پێرشیا، لە تورکیا، بەشداریی کردووە و وەکوو یەکێک لە دەنگخۆشەکان گەیشتووەتە فیناڵی کێبڕکێکە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە