هونەرمەند کامبیز ئەسەدی لە کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی کامیاران کە هاوکات بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەو شارە، دەستبەسەر کراوە.

٣٠ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٠:٣٠

 

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی کامیاران کە هاوکات بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەو شارە، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٧ی ژانویەی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”کامبیز ئەسەدی“ هونەرمەند و بەرێوەبەری فێرگەی موسیقای ”دەنگی چیا“ و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە.

کامبیز ئەسەدی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە