هونەرمەندیکی ئورمیەی دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بوو

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کە پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حو.

١٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٥٨

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کە پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراو مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)،  پەیمان میرزازادە هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە دوای تەواوبوونی ماوەی ٦ مانگ بەندکرانی ئازاد کرا.

پەیمان میرزازادە کوڕی نوردەدین و دانیشتووی گوندی “گەنگەچین”ی ئورمیە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٧ ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هونەرمەندە وکردە دووی بەفرانباری هەمان ساڵ لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانو خویندنی سروودی حەماسی حوکمی ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە