هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوویەکی پژاک و دەستبەسەر کردنی سێ کەس

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردوانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و وێڕای بێڕێ

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٧:١٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردوانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و وێڕای بێڕێزی و دڕاندنی هەموو وێنەکانی ئەو گیانبەختکردووە، سێ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فیوریەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یەکێک لە گیانبەختکردوانی پژاک بە ناوی ”ڕەئووف شێخی“ و براکەی بە ناوی ”حامید شێخی“ و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لە گەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی گیانبەتخکردنی خالید شێخی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە کەڵکیان لە ئسپری وەرگرتووە و بێڕێزییان بە ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە کردووە و هەموو وێنەکانی ناوبراویان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دڕیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەو سێ کەسەی کە دەستبەسەر کراون، نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە