هێزە ئەمنییەکان لە تەنگیسەر لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کرد

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی ئەو شارە و لانیکەم سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی ئەو شارە و لانیکەم سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) کە ١٠ ئۆتۆمبێل بوون چوونەتە ناو گوندی تەنگیسەر و لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ کەسەی ئەمیر ڕەزایی٣٠ ساڵە، ئاڕەش ئەحمەدیان ٢٢ ساڵە و ئارام مورادیان  ڕاگەیاندووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووسیان نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئارەش و ئەمیر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە