هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی خوێندکارێکی لە خوێندن بێبەشکراو
هەنگاو: دوای ئەوەی هەنگاو هەواڵی بێبەش کرانی خوێندکارێکی بلیمەتی کوردی بڵاو کردەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕژاونەتە نێو ماڵی
هەنگاو: دوای ئەوەی هەنگاو هەواڵی بێبەشکرانی خوێندکارێکی بلیمەتی کوردی بڵاو کردەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕژاونەتە نێو ماڵی ئەو خوێندکارە و بێڕێزییان بە ژنەکەی کردووە،
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای ئەوەی حەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی هەنگاو هەواڵی بێ بەش کرانی خوێندکارێکی بلیمەتی خەڵکی جوانڕۆی بە ناوی ”مەسعوود کەریمی“ بڵاو کردەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕؤ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە خوێندکارییە و کتێبخانە و شت و مەکەکە تاکەکەسییەکانیان تێکداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەرچەند مەسعوود کەریمی لەماڵ نەبووە، بەڵام ئەو هێزانە بێ ڕێزییان بە هاوژینی مەسعوود کردووە و هەڕەشی دەستبەسەرکرانی خودی مەسعوودیشان کردووە.
مەسعوود کەریمی، چالاکی خوێندکاری کورد کە خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشانە، سەرەڕای ئەوەی لە ئەزموونی ماستەر توانیویە پلەی ٢٠ لە ئاستی ئێراندا بە دەست بێنێت، ڕێگیری لێکراوە هەتا درێژە بە خوێندن بدات.