هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری ئیلام هەڵیان کوتایە سەر بنکەی وەشانگەی باشوور و ماڵی بەرپرسەکەی
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵی بەرپرسی وەشانگەی باشوور، لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام و
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵی بەرپرسی وەشانگەی باشوور، لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام و هەروەها شوێنی ئەم وەشانگەیان پشکنینەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی فێبریوری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەممەد مورادی نیساری، شاعیر و بەرپرسی وەشانگەی «باشوور» و دوای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە فەرهەنگی و ئەدەبییە، کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەنگاو، زانیویەتی هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیان کوتاووتە سەر بنکەی وەشانگەی باشوور لە ئیلام و ئەوێشیان پشکنیوە، شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمە دووەمین جارە کە ئەم ناوەندە فەرهەنگییە لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێنراوە.
وەشانگەی باشوور وەکوو وەشانگەیەکی پسپۆڕ لە بواری ئەدەبیات ی کوردی بەتایبەت کوردی خواروو، چالاکی هەیە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو یەکێک لە سەرکەوتووترین ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بووە.
شایانی باسە محەممەد مورادی نیساری چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی ناسراوی کورد لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بانگ کراوە و لە پەیوەندی چالاکییەکانی لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو باسیان لەوە کردووە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی کە لە بواری زمانی کوردی چالاکییان هەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پارێزگای ئیلامەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
وەشانگەی باشوور لە سێ ساڵ لەوە پێش خەڵاتێکی ئەدەبی بە ناوی «باشوور» ی لە بواری لێکۆڵینەوەی و ڕەخنەی ئەدەبی و زانستی پێشکەش بە نووسەرانی کورد دەکات.