هێزەکانی ئێران دوو لاوی خەڵکی بۆکانیان بریندار کرد

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و لەئاکامدا دوو سەرنشینی یۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوون.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:٥٥

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و لەئاکامدا دوو سەرنشینی یۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی نیمەڕۆی ڕۆژی هەینی (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سێ ڕێیانی عەزیز کەند کە لەنێوان بۆکان و مەهاباد هەڵکەوتووە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ”پژۆ ٢٠٦“ کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییەدا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ”عەلی نەسیری“ و ”مەسعوود ئەکبەر پوور“ بە سەختی بریندار بوون و عەلی دوو گوللە بەر سەری کەوتووە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بیانووی قاچاقی ماددەی سڕکەر تەقەیان لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە کوردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە