هێزەکانی ئێران کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ و بۆ بەندیخانەیان گواستەوە

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی کامێران لە لە نزیک شاری کەنگەڤەر (کەنگاوەر) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و ڕۆژێک دوا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٠:٤١

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی کامێران لە لە نزیک شاری کەنگەڤەر (کەنگاوەر) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و ڕۆژێک دوای نەشتەرگەری کردن بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک سێ ڕێیانی کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان دوای ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ پارس تەقەیان لە شۆفێرەکەی بە ناوی ڕەزا عەبدی تەمەن ٣٤ ساڵ کردووە و لاقیان بە سەختی بریندار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا عەبدی خەڵکی کامێران هەمان ڕۆژ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی و نەشتەرگەری بۆ کراوە و گوللەکە لە جەستەی دەرهێنراوە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە ڕەزا عەبدی ڕۆژی پێنج شەممە بەبێ هیچ جۆرە پێ ڕاگەیشتنێکی پزیشکی بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە و بۆ ئازادی کاتی ناوبراو داوای بارمتەی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن تمەنی کراوە.

جێگای باسە کە ڕەزا عەبدی خێزاندار و باوکی منداڵێکە و هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە و دواتر داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە