هێمن مام قادر لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٣:٣٩


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هێمن مام قادر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان پاش تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.


هێمن مام قادر کۆتایی بەهاری چوار ساڵ پێش (٢٠١٦)هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی خەڵکی بانە بە ناوی “مستەفا ئەحمەدزادە” دەستبەسەر کرابوو.


ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.


هێمن مام قادر نزیکەی ٧ مانگ پێش ئێستا لە بەندیخانەی سەقزەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازرایەوە و هەتا کاتی ئازاد بوونی هەر لەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە