هەشت هاووڵاتی لە سنە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپا

هەنگاو: هەشت هاووڵاتی کە لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لە

٩ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٨:٥٤

 

هەنگاو: هەشت هاووڵاتی کە لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بێهرووز وەلەدی، هەشت هاووڵاتی بە تۆمەتی ”تێکدانی تەکووزی و ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا لەڕێگای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی“ سەرجەم بە ٨٠ مانگ بەندکران و لیدانی ٥٩٢ قامچی مەحکووم کردووە.

بە پێی ئەو حوکمە،فەرهاد تاریمورادی کوڕێ حوسێن، ئەحمەد مورادی کوڕی عەبدوڵڵا و فواد قەهرەمانی کوڕی تۆفیق هەر کامەیان بە یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی و

محەمەد شەهباسی کوڕی خوسرەو (خەڵکی سەمیرەمی ئیسفەهان)، ڕەزا ڕەجایی کوڕی عەلی ئەکبەر (خەڵکی ئیسفەهان)، پوریا فەیزی کوڕی مەحیەدین، ، فواد عەنایەتی کوڕی عەلائەدین و ئیبراهیم ئاقایی کوڕی عەبدولقادر هەرکامەیان حوکمی ١٠م مانگ بەندکرانو لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

ئەو هەشت هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی مانگی ڕەزبەری سنە کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە