هەنگاو ناسنامەی چوار قوتابیی ڕفێندراوی شاری سنە بڵاو دەکاتەوە

هەنگاو ناسنامەی چوار قوتابیی قوتابخانەی "باهونەر"ی شاری سنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراون، بڵاو دەکاتەوە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٥:١٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی

هەنگاو ناسنامەی چوار قوتابیی قوتابخانەی "باهونەر"ی شاری سنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراون، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ناوی ئەو چوار قوتابییە ڕفێندراوە بریتین لە ئارتین کەریمی، ئارتین ئەمینی، ماردین پەردەک و ئەهوورا خالیدیان ڕاگەیەندراوە کە تەمەنی هەموویان ١٤ ساڵ بووە.

ئەو قوتابییانە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢) ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ (، لە شەقامی موارەک‌ئاوای شاری سنە ڕفێندراون و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەنگاو؛ هێزە حکومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم چوار قوتابییە توندوتیژییان بەکار هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە