هەنگاو ناسنامەی ٩ کەسی دیکە لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان ئاشکرا دەکات
هەنگاو: سەرەڕای نزیک بە سێ مانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێشتا بەشێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەو خۆپێشاندانانە
هەنگاو: سەرەڕای نزیک بە سێ مانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێشتا بەشێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەو خۆپێشاندانانە لە پارێزگای کرماشان ئازاد نەکراون.
یەکێک لە ئەو دەستبەسەر کراوانە کە بە تازەیی ئازاد بووە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ٩ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی کرماشانی ئاشکرا کردووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ ڕەسووڵ سریلالی جەلالوەند دانیشتووی دەوڵەتاوا کە هێشاش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراوە
٢_ پەرویز کەدیوەریان دانیشتووی جافراوا کە گوولەی بەر کەوتووە
٣_ مێهدی ئەبدالی کە لەکاتی دەستبەسەر کران ٣ گوللەی بەر کەوتووە
٤_ عەلی موسا خەڵکی کرماشان
٥_ یونس ڕەحیمی خەڵکی کرماشان
٦_ زانیار ئەحمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی
٧_ کەدیوەریان خەڵکی گوندی ”کەنی گەش“ی ناوچەی جەلالوەند
٨_ ئیحسان خەڵکی کرماشان
٩_ میلاد خەڵکی کرماشان
ئەو بەدنکراوە ئازاد کراوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتی کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراون لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیراون کە کەمترین پێڕاگیەشتنیان هەیە و زۆربەی هەرە زۆریان لە سەر زەوی و ڕێڕەوەکانی ناو بەندیخانە دەنوون.
پێشتر هەنگاو بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندبوو کە، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری پارێزگای کرماشان نزیکەی ١٥٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.