واحید عەباس زاده بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە دوو دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە دوو دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٧ی دێسامبری ٢٠٢٠)،  واحید عەباس زاده تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی بانه، پاش ١٧ رۆژ دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی و هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

واحید عەباس زاده  ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، واحید عەباسیزادە کە خێزاندار و باوکی سێ مناڵە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە