وردەکاری لەسەر دەستدرێژی بۆ کچێکی تەمەن ٥ ساڵ لە بۆکان و هەوڵی پەردەپۆشکردنی

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ٥ ساڵ بڵاو کرایەوە کە هەنگاو دوای پەیگیری بەردەوام هێندێک زانیاری لەوبارەوە دەخاتە ڕوو.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ٥ ساڵ بڵاو کرایەوە کە هەنگاو دوای پەیگیری بەردەوام هێندێک زانیاری لەوبارەوە دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٣١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢١ی ژوئەنی ٢٠١٩)، منداڵێكی تەمەن ٥ ساڵان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە  دەستدرێژی کراوەتە سەری.

باوک و دایکی ئەو کچە تەمەن پێنج ساڵانە کە بە پێی زانیارییەنی هەنگاو خەڵکی ئورمیە و دانیشتووی بۆکانن هەردووک نابیستن.

پێشتر وا بڵاو کرابوویەوە کە بنەماڵەی ئەو منداڵە ٥ ساڵانە سکاڵایان لە سەر ئەو کەسە کە دەستدرێژی کردووە سەرکچەکەیان، تۆمار کردووە، بەڵام بەدواداچوونەکانی هەنگاوی دەری خست کە نەک سکاڵایان نەکردووە بەڵکوو هەوڵ دەدەن کە کۆتایی بە دۆسیەکە بێنن و بەردی لە سەر دابنێن.

ناسنامەی ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە ” بابەک میرزایی” خوێندکاری مێعماری زانکۆی پەیامی نووری بۆکان  ڕاگەیەندراوە کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان دەستبەسەر و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیراوە. ناوبراو هاوڕێی باوکی ئەو کچە بووە و خۆشی کێشەی بیستنی هەبووە و لە ژێر چاوەدێریی ئیدارەی بێهزیستی بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە، تۆمەتبار پێشتریش تاوانی ئەنجام داوە و پارێزەرێکی گرتووە و بە هاوکاری ناوەندە حکوومەتییەکان و دانی پارە بە بنەماڵەی کچەکەی، دەیهەوی خۆی لەو تاوانە بێبەری بکات.

هەروەها، حیراسەتی زانۆی پەیامی نووری بۆکان لە ڕاستای ئەو هەوڵانەدا ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبار لە باری دەروونییەوە تەواو نیە.

بەو حاڵەش، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری بۆکان کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە: “ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەل پارێزەرانی بۆکان قسە بکەین و لە ڕێگای دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەین و ئیزن نادەین کە کەیسەکە دابخەن.”

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە