ئورمیە/ لانیکەم سێ بەندکراوی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

هەنگاو: لانیکەم سێ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکە

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٥:٣٠

 

هەنگاو: لانیکەم سێ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەم بەندیخانەیە کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لانیکەم سێ بەندکراو کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە کراون و بڕیارە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەیان جێبەجێ بکرێت.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لەو بەندکراوانە بە ناوەکانی یووسف ڕەشۆ هەشتیان و بایزید ڕەشیدی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی کەسی سێهەم هێشتا نادیارە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە (٤ی ئاوریل) سزای سێدارەی سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ئەحەد حەبیب وەند، محەمەدکەریم مەحموودی و سادق مەحی هەر بو تۆمەتە لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە