ئورمیە/ هاووڵاتییەک دوای ئەوەی کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە لە کاتی دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.

١١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:٢٣


هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە لە کاتی دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٨ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە گوندی ”موانا“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”شارام مستەفاپوور“ کردووە و دوایی بە برینداری دەستبەسەریان کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، شارام مستەفاپوور دوای ئەوەی بریندار کراوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە و لەژێر چاوەدێریی هێزە ئەمنییەکان چارەسەریی بۆ دەکرێت و بنەماڵەکەی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە بیبینن.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە