وەرزشوانێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
هەنگاو:یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی دۆسیەی هێرش بۆ سەر بینای پارلمانی ئێران و قەبری خومەینی، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپا.
هەنگاو:یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی دۆسیەی هێرش بۆ سەر بینای پارلمانی ئێران و قەبری خومەینی، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ٢٤ی فێوریەی ٢٠١٩) فەرەیدون زاکری نەسەب، تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گروپە توندئاژۆ ئیسلامیەکان و هاوکاری ئەنجامدەرانی هێرش بۆسەر پارلمانی ئێران و گۆڕی خومەینی لە ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧١٦ کە بووە هۆی کوژرانی ١٧ کەس و بریندار بوونی ٥٠ کەسی دیکە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.
ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی تاران و لەلایەن قازی سەڵەواتی دەرچوە.
فەرەیدوون زاکری نەسەب ١٨ مانگ پێش ئێستا و لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد دوای ئەو هێرشە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو بەرپرسی کۆمیەتی کۆنگ فۆتۆئای پارێزگای کرماشان بوو و هەڵگر بروانامەی ماستەر لە ڕستەی کارگێڕی بازرگانییە.
پێشتر و لە ڕۆژی شەممە (١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پارێزگای کرماشان هەر بەو تۆمەتە جێبەجێ کرابو.