پاش دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کران چارەنووسی سادق وەیسی خەڵکی ڕوانسەر نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر کە دوو حەوتوو پیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلام

٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٢:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر کە دوو حەوتوو پیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتیەی خەڵکی گوندی "روتەوەن"سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی "سادق وەیسی"لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سادق وەیسی بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “سادق وەیسی بڕوانامەی کارناسی باڵای زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئازادی کرماشان وەرگرتووە و هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردن ماڵ و دووکانەکەشیان پشکنییوە و دەستیان بەسەر کۆمپیۆتەر، مۆبایل و تەنانەت ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گرتووە”.

دوای تێپەربوونیدوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە ڕوانسەرییە و سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنوسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و تەنیا پێیان ڕاگەیەندراوە کە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە