پاوە؛ بە بارمتەگیرانی هاوژینی قارەمان کەریمی پارێزەری ناوداری کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نگین مەحەموودی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانیان بەهۆی چالاکیییەکانی هاوژینەکەیەوە بە بارمتە گرتووە گ

٢١ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٢٠


هەنگاو: ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نگین مەحەموودی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانیان بەهۆی چالاکیییەکانی هاوژینەکەیەوە بە بارمتە گرتووە گواستوویانەتەوە بۆ کرماشان. نگین مەحموودی دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) ٢٧٢٢، دوای بانگکردنی نگین مەحموودی بۆ دادگای شاری پاوە، ناوبراو دەستبەسەرکراوە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان گوازراوەتەوە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نگین مەحموودی بەهۆی کار و چالاکییەکانی هاوژینەکەی واتە قارەمان کەریمی کە یەکێکە لە پارێزەرە پلە یەکەکانی دادگا بە بارمتە گیراوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکان داوای خۆ بەدەستەوەدانی ئەو پارێزەرەیان کردووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا قارەمان کەریمی پارێزەری ژمارەیەکی زۆری بەندکراوی سیاسی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بووە.

\
نگین مەحموودی دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگانە و لە ئێستادا ئەم کۆرپەیە لە بوون لەلای دایک و باوکی بێ بەشە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە