پژاک ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی ئەو حیزبە لە پێنجوین تیرۆر کراون

هەنگاو: دوو ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) لە یەکێک لە شارە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ەکسانێکەوە کە ئەو

٨ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:١٩

 

هەنگاو: دوو ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) لە یەکێک لە شارە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ەکسانێکەوە کە ئەو حیزبە بە دەستوپەیوەندی ئێرانی لەقەڵەم داوە، تیرۆر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کە هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٨ی مارسی ٢٠٢١) بڵاوی کردووەتەوە، دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەکانی “ئاکۆ فەتحی” خەڵکی کامێران و “مێهدی ڕەزایی” خەڵکی کرماشان لە شاری پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانیەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستوپەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کراون.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو دوو ئەندامەی پژاک ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٤ی فێوریەی ٢٠٢١) بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری ڕێکخستن و حیزبی چوونەتە ناوچەی شلێر و لەوێ لەلایەن دوو کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کراون.

دوای دوو دەیە لە ڕاگیرانی تیرۆری چالاکانی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد کەوتوونەتە بەر پەلاماری تیرۆریستی دەستوپەیوەندییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا ١٠ کەس لە ئەندامانی پژاک و دێموکرات تیرۆر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە