پیاوێکی بۆکانی ژنەکەی هەڵواسی، کۆرپەلەکەی لەبار چوو

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی مانگی مارسدا کە بە مانگی ژنان ناسراوە، ژنێکی لاوی بۆکانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسرا.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٠:٢٥

 

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی مانگی مارسدا کە بە مانگی ژنان ناسراوە، ژنێکی لاوی بۆکانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١ی مارسی ٢٠١٩)، پیاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”محەمەد مەحموودی“ ژنەکەی خۆی بە ناوی ”مونیرە ئابوو" هەڵواسیوە و ئێستا لە کۆمادایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو ژنە تەمەن ٣٥ ساڵە دووگیان بووە و دایکی کچێکی چوار ساڵانیشە کە دوای ئەوەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە هەڵواسراوە، کۆرپەلە ٨ مانگانەکەی لەبار چووە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە محەمەد بە هۆی کێشەی خێزانی ژنەکەی هەڵواسیوە، بەڵام بنەماڵەکەی بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە وتوویانە کە هۆکارەکەی نامووسی بووە. مونیرە پێشترش جاریک تۆریابوو و گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و ٣ مانگ پێش دیسان گەڕابوویەوە بۆ لای هاوژینەکەی.

محەمەد دوای ئەو تاوانە هەڵهاتووە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە دەستبەسەر نەکراوە و زەریەش لە کۆمادایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە