پیرانشار/ ژنێکی دوو گیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ژنێکی لاوی دوو گیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی دوو گیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ژنێکی لاوی دوو گیانیان بە ناوی ”سوعدا خەدیرزاده“ تەمەن ٣٢ ساڵ بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

ئەم ژنە گەنجە دوای دەستبەسەر کران ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوعدا خەدیرزاده دووگیان بووە و پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیانی هەیە، بەڵام بەوحاڵەش شوێنی ڕاگیرانی نادیاره و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی خێزانەکەی.

هەتا کاتی ئاماده کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ سوعدا خەدیرزاده، لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە