پێنج دەستبەسەر کراوی سنەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: پێنج چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: پێنج چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی گەشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، پێنج کەس لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی ”موحسین حوسین پەناهی، شۆڕش کەرەمی، فەردین مەولوودی، عەلی ئەڵڵاوەیسی و محەمەد سینگاب“ کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوون، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٦٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی ئازاد کران.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و بەشداری لە کەمپەینی نا بۆ لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی دەستبەسەر کرابوون.

ئەوان دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرابوونەوە و ئەو ماوەیە لەوێ ڕاگیرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە