پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان کورد لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شاری ن

١١ خەرمانان ٢٧٢١، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان کورد لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١٠ خەرمانانی ٢٧٢١ (١ی سێپتامبەری ٢٠٢١)، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەغەدە لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین"، "خالید ڕامین"(برای ئەسعەد)، "ڕامین ڕامین"(کوڕی ئەسعەد) و "سەردار ڕامین"(کوڕی خالید)، خەڵکی گوندی قاڕنێ و "داود ڕەحیمی" خەڵکی گوندی چەقەڵ مستەفا، دەستبەسەر کرد.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە بێ هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەری و هاوڕێ لەگەڵ توندوتیژی بووە و لە پاش دەستەبەسەرکرانیشان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نەبووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە