پێنج هاووڵاتیی کورد لە کرماشان لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢١:١٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٢٩ی پووشپەڕی ٢٠١٨ / ٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لەو پێنج کەسە بە ناوەکانی ”داوود ڕەبانی“ و ”عەلی ڕەزا ئاشووری“ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی سێ کەسی دیکە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و میدیا فەرمییەکانی حکومەتیش ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە