سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین لە سنە دەستبەسەر کران
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە لانیکەم ٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی نۆژینیان دەستبەسەر کردووە.
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لانیکەم سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی نۆژینیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لاینکەم ٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە سنە ناسنامەی دەستبەسەرکراوانی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە:
١_ زەهرا محەممەدی
٢_ ئیدریس منبەری
٣_ رێبوار منبەری
تا ئیستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو پەنج کەسە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو سێ کەسە ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٣ی مەی ٢٠١٩) دەستبەسەر کراون.
ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.